بە خێربێن بۆ ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنيايى جۆرى كۆلێژ

بەشی دڵنیایی جۆری یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆ. ئەرکی ئەم بەشە چاودێری کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و مامۆستایانە، هەروەها دڵنیابوون لە بەرپرسیارێتی نێوانیان بەرامبەر یەکدی و بەرامبەر زانکۆ بە گشتی.

بەشی دڵنیایی جۆری سەرنجی خۆی لەسەر ئەم خاڵانە دەکات

دڵنیابوون لەوەی کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان باوەڕیان هەبێت بە بڕوانامەیەک کە بە خوێندکار دەدرێت.

چاودێری کردن و دڵنیابوون لە جۆری خوێندن و شێوازی وانەوتن.

پشتگیری خوێندکاران لە کاتی وەرگرتنی وانەکان و پرۆسەی فێربوون.

هەروەها بەشی دڵنیایی جۆری ماف و ئەرکەکانی خوێندکاران لە زانکۆ دیاری دەکات. لە هەمان کاتدا مامۆستایان هاندەدرێن بۆ ئەوەی ڕای خوێندکاران بپرسن و گرنگی پێ بدەن، چونکە ئەمە یارمەتی دەدات هاوسەنگیەکی زانستی باش لە نێوان مامۆستا و خوێندکاران دروست ببێت.

لە کۆتاییدا، بەشی دڵنیایی جۆری هەوڵ دەدات شێواز و مێتۆدی خوێندن کە لە زانکۆدا بەکاردهێنرێت چاودێری بکات. پاشان بە وەرگرتنی ڕای و تێبینیی خوێندکاران، خاڵە بەهێز و لاوازەکانی زانکۆ دیاری دەکات. ئامانج لەوەیە کە پرۆسەی خوێندن، فێربوون و توێژینەوە بەردەوام پەرەپێ بدرێت تا بگەیتە ئاستێکی بەرز کە هاوشێوەی ئاستی زانستی جیهانی بێت.

Email: qualityassurance@qala.edu.iq

زانستخوازی بەردەوام

جگە لە ئەرکی وانەووتنەوە، مامۆستا دەبێت بە درێژایی ساڵ بەشداری لە چەند چاڵاکیەکدا بکات ،ئەو بەشداری کردنە ببێتە مایەی کرێدت کۆکردنەوە بە شێوەی خاڵ. جۆری بەشداریکردنەکە دەکرێت بە ئامادەبوون بێت لەکۆڕ و سیمیناردا ، پێشکەشکردنی سێمینار ،بڵاوکردنەوەی زانستی ،ئامادەبوون لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپدا ،بەشداریکردن لە لێژنەکاندا…هتد.

شێوازی ناردنی چالاکییەکانی دڵنیایی جۆری بە شێوەی ئۆنڵاینە و مامۆستا لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە چالاکییەکان پێشکەش دەکات. دواتر تیمی دڵنیایی جۆری پێداچوونەوە بە زانیارییەکان دەکات. دوای پەسەند کردن یاخود ڕەتکردنەوە، جالاکییەکە و تێبینییەکانی تیمی دڵنیایی جۆری لە داتابەیسی تایبەت بە مامۆستا دەردەکەون.

رێنمای تۆمارکردنی چالاکیی زانستی

دەبێت چالاکییەکە ئامانج و پوختەی بنووسرێت لە فۆری تۆمارکردن.

نابێت سمینارەکە لە ساڵانی پێشوتر ئەنجام درابێت(نابێت دووبارەبێت)، جگە لەسەر داوای بەش یان گۆڕانکاری تێدا کرابێت.

ماوەی پێشکەشکردنی سمینار لە 15 خولەك کەمتر نەبێت.

ئامادەبوو پێویستە لەسەرەتا چالاکیی تا کۆتایی ئامادەبێت، ئینجا بۆی هەژمار دەکرێت.

پێویستە بەشداربوو لە چالاکیی فۆرمی ئامادەبوون پربکاتەوە.