بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان 10/5 و رۆژی مامۆستایانی کوردستان 6/ 10 گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی كۆلێژی قەڵای زانكۆیی بەتایبەتی و مامۆستایانی کوردستان بەگشتی دەکەین.

هەروەك ئاشکرایە مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و داینەمۆی گۆڕانکاری کۆمەڵگە و پێشكەوتنی زانست و زانیاری بوون، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە تێكۆشانی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایان دەڕوانین.

لەم یادەدا بەپێویستی دەزانین سوپاسی بێ پایانی مامۆستایانی كوردستان بكەین کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان لە رابردوودا، بەردەوام بوون لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتووی کوردستان.

ئێمە لە كۆلێژی قەڵای زانكۆیی جەخت دەكەینەوەو بەردەوام دەبین لە كار كردن بۆ خزمەتی زانست وزانیاری وكاردەكەین لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و خزمەتکردنی مامۆستایان و پاراستنی مافەکانیان.

دووبارە پیرۆزبێت ئەم رۆژە لە مامۆستایانی كوردستان، هەمیشە ئاڵای پەروەردە و زانستان شەكاوەبێت، هەر شاد و سەرفراز بن..