رۆژی ٨/٢/٢٠٢٥ ئاهەنگێک ئەنجامدرا لە کۆلێژی  قەڵای زانکۆیی بەمەبەستی یەکترناسینی قوتابیانی قۆناغی یەکەم

ئاهەنگەکە تایبەت بوو بە ناساندنی بەشەکانی کۆلێژ بە قوتابیان و پرنسیبەکانی زانکۆ و ناساندی قوتابیان بە ئامانجی زانکۆو ئەو مەبەستانەی کۆلێژ هەوڵی بۆ دەدات کە قوتابیانی پێبگەیەنێت لە دوای تەواوبونی  چوار ساڵی خوێندن لە کۆلێژ

شایانی باسە بە ئامادەبونی  بەرێز د. نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و بەرێز د. ئامانج علی  راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشە بەرێزەکانی کۆلێژ بەرێوە چوو

قوتابیانیش بە شێوەیەکی چالاکە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد بە چەندین چالاکی هەمەجۆرە لە بوارەکانی ( رۆشنبیری و هونەری و کلتوری و ئامادەکردنی خواردن)  کە بووە جێگای خۆشحاڵی قوتابیان و داوایان کرد ساڵانە ئەم ئاهەنگانە بکرێتەوە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ ناسادنی کۆلێژ بە قوتابیان دەستپێکێکی گرنگ بۆ هەوڵدانی قوتابیان لە هەموو قۆناغەکانی کۆلێژ